بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئەمنی هیچ کەسێک دەستگیرنەکراوە لەسەر تیرۆرکردنی ئەندامەکەی میزۆپۆتامیا

بەیانی ئەمڕۆ لەبەردەم نووسینگەی ڕێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا لە شاری سلێمانی، تەقە لە ئەندامێکیان کرا و بە نۆ فیشەک هەوڵی تیرۆرکردنی درا.

بەیانی ئەمڕۆ نزیک کاتژمێر ١٠:٣٠خولەک، هێرشێکی چەکداریی لەبەردەم دەرگای نووسینگەی ڕێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا، لە شاری سلێمانی ئەنجامدراو و هەوڵی تیرۆرکردنی ئەندامێکی ڕێکخراوەکە درا.

بە گوێرەی سەرچاوەیەکی ئەمنی تا ئێستا بکەری هێرشەکەی ئەمڕۆ دەستگیرنەکراوە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن

 ئەو ئەندامەی میزۆپۆتامیا کە تەقەی لێکراوە، پەنابەری سیاسیی باکووری کوردستانە و  ساڵانێکە لە شاری سلێمانی دەژی، ناوی تەواوی حوسێن ئاراسان’ـە و لە ساڵی ١٩٧٨ لە ئیزمیر لە دایک بووە و خەڵکی شاری ماردین بووە .

بکوژەکە بەمەبەستی تیرۆرکردنی نۆ فیشەکی تەقاندووە و سێ فیشەک بەر جەستەی حوسێن ئاراسان کەوتووە و بەسەختی بریندار بووە، دواتر هەڵهاتووە.

ر.س

Comments are closed.